جێ ده‌مێک به شێداری شووشه‌وه جێ‌ما
که خه‌ونه ، خه‌ون
وه من له ڕۆژی جه‌ژندا چ مه‌ردانه پێکه‌نیم
که تاڵه پێکه‌نین
بگریه ها بگریه تا
ده‌ماره‌کانی زه‌وی له خه‌ڵوه‌تی قژا
چ ئه‌وین
تاڵه تاڵ
ئه‌م ئاره‌قه که وه‌ک شێری سه‌گ سه‌گم ده‌کا
منێک له نه‌ورۆزی ئاگرا چ تاک
وه‌ک تامی ته‌ماته له خورماو ڕۆنی ئاگرا
مه‌ڕۆ گوڵم
مه‌ڕۆ
به ته‌نهام لێره‌دا
چ باک ؟
که ته‌رزه دائه‌کا له ژووره‌ه‌که‌م
که شێعره با ئه‌کا له ژێر ئاسمانی شین
له سه‌ر ده‌ستی خاوه‌نی زه‌مین
له باخه‌ڵی ئه‌م ده‌فته‌ره سه‌وزه‌دا که خاک
هه‌توانی سه‌وزه سه‌وزی وی نیه
مه‌ڕۆ گوڵم
مه‌ڕۆ
من ئاوام
له به‌ستێنی سه‌وزه‌جاڕی خه‌نده‌تا مه‌ڕۆ
بێ تین و بێ ته‌کان
ماوه نه‌ماوه بۆ سه‌ربڕینی کات
که خه‌نده‌ت هه‌ناره به سه‌رداری گوێزه‌وه
مه‌ڕۆ
تاوانی من نیه
سه‌گ ده‌بینم له پێده‌شتی ئاره‌قا که من
مه‌ست و مه‌له‌نگه شێعر و وشه‌م
مه‌ڕۆ
مه‌ستم
قه‌ڵه‌م خه‌یاڵی ساقیه ئه‌نگوست و ده‌ست ئه‌با به هیجرانی کاغه‌زا
مه‌ڕۆ گوڵم
مه‌ڕۆ
یا خه‌نده که جێ‌ما به شێداری شووشه‌وه
که بوو
مه‌ڕۆ گوڵم مه‌ڕۆ ....